May 12, 2021 08:15 Asia/Tehran
  • ھەتا ئێستا پتر لە ١٥٠ موشەک لە غەززەوە گیراوەتە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ئەوەیان کردووەتەوە کە لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممەوە ھەتاکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ھاوێژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، سوپای ڕژێمی زایونی ڕایگەیاندووە پتر لە ١٥٠ موشەک لە کەرتی غەززەوە گیراوەتە فەلەستینی داگیرکراو کە سیستێمی بەرگریی موشەکیی ئەم ڕژێمە توانیویەتی دەیان موشەکیان بە ئاسمانەوە بتەقێنێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی موشەکەکان بەرەو شارۆچکە زایونی نشینەکانی ھاوسنووزری غەززە ھاوێژراون کە ھەڵبەت شارۆچکەنشینە زایونییەکانی «عەسقەلان»، «سدیروت» و «قودس»ی داگیرکراویش لەو موشەکانە بێ بەری نەکراون.

ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایونیش ڕایگەیاندووە، کاربەدەستانی زایونی لە ترسی ھەڵمەتە موشەکییەکانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین حەشارگە گشتییەکانیان لە شارەکانی «غەفعاتیم»، «بەنی باراک»،«تەلەبیب» و «حەیفا» کردووەتەوە.

سەرپەیڤ