حوزه‌یران 10, 2021 13:54 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی تازەی یەمەن بۆ گۆڕینەوەی دیلەکانی سەعودی لەگەڵ نوێنەرانی حەماس لە بەندیخانەکانی عەرەبستان

یەمەن پێشنیاری گۆڕینەوەی فەلەستینییە گیراوەکان لە بەندیخانەکانی عەرەبستان لەگەڵ دیلەکانی سەعودیی ھەمیسان لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکی تازەدا دووپات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، «موحەممەد عەلی حوسی» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن سەودایەکی تازەی بە پارتی «ئیسڵاح» پێشنیار کرد کە بە گوێرەیەوە پارتی «ئیسڵاح» دەبێ عەرەبستان بۆ ڕاگرتنی داداگایی بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس کە لە بەندیخانەی سەعودییەکاندان بخاتەژێر گوشارەوە.

«موحەممەد عەلی حوسی» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە توییتێزدا نووسی: سەنعا لە بەرامبەر ئازاد کرانی کاربەدەستانی حەماس لە بەندیخانەکانی عەرەبستان، «مەحمود سەبیحی» و «مەنسور ھادی» لەگەڵ دوو کەسی دیکە کە پارتی «ئیسڵاح» بۆ خۆی ھەڵیانبژێرێت، ئازاد دەکات.

دەوڵەتی سەنعا مەرجی کرد کە لە بەرامبەر ئازاد کرانی دیلە فەلەستینییەکان لە عەرەبستان ئەو فڕۆکەوانە قۆڵبەستکراوانەی سەعودیش کە ئازاد کەن.

ڕابەری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنیش بەرلەمە ڕایگەیاند بوو کە لە بەرامبەر ئازاد کرانی ڕفێندراوانی سەربە بزوتنەوەی حەماس ئامادەیە یەکێک لەو فڕۆکەوانە بەدیل گیراوانە ھاوڕێ لەگەڵ چوار ئەفسەرو سەربازی سەعودی ئازاد کات.

سەرپەیڤ