ته‌مووز 21, 2021 19:52 Asia/Tehran
  • ئەلخەتیب: ئەمریکا لوبنانی گەمارۆ داوەو کەچی بەدرۆ ھاودەردی دەر دەبڕێت

جێگری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی شێعەکانی لوبنان وتی: دەوڵەتی ئەمریکا لوبنانی گەمارۆ داوەو بایکۆتی کردووە، کەچی بەدرۆ لەگەڵ گەلی ئەم وڵاتە ھاودەردی دەر دەبڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلعەھد»،شێخ«عەلی خەتیب»  جێگری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی شێعەکانی لوبنان لە خوتبەکانی نوێژی جێژنی قوربان ڕایگەیاند: ئەمریکا جیا لە بایکۆت و گەمارۆ، سیاسەتڤانانی لوبنانیش دەخاتەژێر گوشارەوە ھەتا پێش بگرێت بە کردنەوەی دەرکەکانی ئەم وڵاتە لە ڕووی سووریا و ڕووسیاو ئێران و چین و ھاوکات بە درۆ باسی پەرۆشیەکانی خۆشی دەکات لە بارەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی لوبنانەوە.

«ئەلخەتیب» بە دەربڕینی ئەمەی کە، تەوەرەی خۆڕاگری ھەتا ئێستا دەستکەوتی گەورەی لە بارەی بەرنگار بوونەوەی نەوەرەی سەرەڕۆیی ھەبووە، جەختی کرد: ئەمڕۆکە ئەمریکا دوای شکست ھێنانی سەربازی لە بارەی لوبنانەوە، بۆ بەچۆکدا ھێنانی ئەم  وڵاتە دەستەڵاتی نەرم لە سەر بنەمای تەوژمی ئابووری و سیاسی بەکار دێنێ.

جێگری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی شێعەکانی لوبنان داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکەشی کرد کە ئەرکەکانیان بەجێ بێنن و بە ڕێککەوتن لە بواری پێکھێنانی دەوڵەت ھەرچی خێراتر لە خەم کوێرەوەرییەکانی خەڵک کەم کەنەوە.

سەرپەیڤ