May 18, 2019 15:01 Asia/Tehran
  •  یاریی تازەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا: شەڕی دەرونی دژی بەغدا وتاران

دەوڵەتی ئەمریکا لە خولی تازەی چالاکییە دژە ئێرانییەکانی و خۆوەردان لە کاروباری ناوچەی ڕۆژئاواد ئاسیا، ڕووی کردۆتە شەڕی دەرونی دژی پێوەندیی نێوان بەغدا وتاران.

دەوڵەتی ئەمریکا بە تایبەت لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو دا کردەوە دژە ئێرانییەکانی پەرەپێداوە. ترەمپ سەرەتا لە ٨ـی مای ٢٠١٨ ئەمریکای لە بەرجام بردە دەرەوەو پاشان لە دوو قۆناغی ٩٠ ڕۆژە و ١٨٠ ڕۆژە بایکۆتەکانی گەڕاندەوە سەرئێران، لە ئاپریلی ٢٠١٩ سپای پاسدارانی لە لیستەی ترۆریستی خۆی دانا و دواتر مەعافییەتی هاوردەی نەوتی ٨ وڵات و لەدوا هەنگاویش دا بەشێک لە مەعافییەتەکانی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.ئەم کردەوەگەلە دەکرێ وەک کردەوەکانی ڕاستەو خۆی دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی ئێران بزانین.

بەشێک لە کردەوەکانیش ناڕاستەوخۆ ئەنجام ئەدرێن کە دەگەڕێنەوە سەر دەورگێرانی ناوچەیی و وڵاتانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوان عێراق. دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ ئەدات بە کۆسپ نانەوە لە پێوەندیییەکانیی تاران-بەغدا، لەنێوان دوو وڵات ناکۆکی وکێشە بەدی بینێت، بەڵام تا بە ئێستا لەم بوارە دا سەرکەوتنێکی دەستنەکەوتووە.

دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ ئەدات لە خولی نوێی چالاکییەکانی دژ بە ئێران  بەکەڵک وەرگرتن لە تەبلیغات و شەڕی دەرونی وای بۆ بچێت کەلە پێوەندی لەگەڵ ئێران بەرەو تێکهەڵچوونی سەربازی هەنگاو دەنێت.

 لە وێنەی کردەوە ڕمۆزنانەکانی ئەمدواییە، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە کە ڕوو لە کارگێران و کارمەندانی باڵوێزخانەی لە بەغدا و کۆنسوڵگەری ئەم وڵاتە لە هەولێر فەرمانی داوە ئەوکەسانەی ئەرکەکانیان زۆر گرنگ نییە ، عێراق بەجێبێلن.

"عەلی جەبار" ئەندامی لیژنەی ئاسایش وە بەرەڤانی لە پەرلامانی عێراق لەمبارەوە گوتی: ڕاگەیاندرانی ناڕاستەوخۆی شەڕ دژی ئێران و دنەدانی لایەنی ئێرانی بە کەڵک وەرگرتن لە شەردمیدیای و شەڕی دەرونی لە وێنەی ئامانجەکانیی ڤاشنگتۆنە لەبارەی ئەم کردەوەیە. ڤاشنگتۆن هەوڵ ئەدات بە بردنە دەرەوەی شارومەندانی ، دژی دەوڵەتی عێراق چەواشە بکات و وای بۆ بچێت بەغدا ناتوانێ ژمارێک لەو گرووپانە وا لایەنگری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبین کۆنتڕۆڵ بکات.

لە ڕاستی دا ، ئامانجی سەرەکی ئەم کردەوەی ئەمریکا شەڕی دەرونی دژی ئێران و خستنە ژێر گوشاری دەوڵەتیی عێراقە لە پێناو بەرتەسک کردنەوەی حەشدی شەعبی.

 

سەرپەیڤ