حوزه‌یران 03, 2020 20:29 Asia/Tehran
  • وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی ناوچەکەو نێونەتەوەیی دا ھەبوو

وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی ناوچەکەو جیھاندا ھەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە چواردەی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٩ ی کۆچیی ھەتاوی ( یانزەی  شەووالی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی)و سێھەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، ڕێککەوتە لەگەڵ سی و یەکەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

ئیمام خومەینی(رە) ئاڵاھەڵگری یەکگرتنی ئیسلامییە لە سەرتاسەری جیھان

وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)  دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی ناوچەکەو نێونەتەوەیی دا ھەبوو.

 وتاردانی ڕاستەوخۆی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی جیهان

دوای دەست پێ بوونی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کەناڵەکانی ئەلجەزیره موباشیر، ئەلمینار، ئەلمەیادین، ئەلئیتیجاه، ئەلعالەم، ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا (ناسا) و پرێس تی ڤی بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەو لێدوانەیان گواستەوە.

بەشگەلی جۆربەجۆری کەناڵی بی بی سیش وتەکانی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بڵاو کردەوەو بەشە فاڕسییەکەشی لەم بارەیەوە نووسی: ڕێبەری ئێران لەو وتانەی دا تیشکی خستە سەر ڕووداوی کوژرانی «جۆرج فلۆید» لە ئەمریکاو وتی: خەڵک دەکوژن و زمانیشیان درێژە و بانگەشەی نافی مرۆڤ دەکەن، ئەی ئەو پیاوە رەش پێستەی کە کوژرا مافی مرۆڤ نەیدەگرتەوە؟ ئەو ڕستەیەکی لە ئێستا ناڕازییان دووپاتی دەکەنەوە «من ھەناسەم لێبڕاوە» لە ڕاستی دا وتەی تەواوی ئەو کەسانەیە کە لە جیھاندا بوونەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکا.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: بشێوییەکانی ئێستای ئەمریکا قوڕولیتەی بن گۆماوێکی لیخنە کە لە ئێستادا کەوتووەتە سەر ئاو

لە کاتێکدا کە لەم ڕۆژانەدا ڕووداوەکانی ئەمریکا لەژێر چاودێریی میدیاکانی جیھاندایەو بە وردی پێ و شوێنی دەگرن، میدیایەکی ئسپانیاش ئاوڕی لە وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دایەوە سەبارەت بە شەرمەزار کردنی سیاسەتەکانی ڕەگەزپەرستانەی ئەمریکاو نووسی: ئایەتوڵڵا خامەنەیی ناڕەزامەندییەکانی دژی ڕەگەزپەرستیی لە شارەکانی ئەمریکادا بە بەرھەمی سەرھەڵدانی کۆمەڵێک ڕاستی زانی کە ھەتا وێستا شاردرا بووەوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی فەرەنساش نووسی: ڕێبەری ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە،کوژرانی «جۆرج فلۆید» کە شارومەندێکی ئەفریقی ئەمریکییە دەربڕی بیچمی ڕاستەقینەی ئەمریکاو داپڵۆساندنی خەڵکانی جیھان بە تایبەت خەڵکەکەی خۆی لە لایەن ئەو ڕژێمەوەیە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: ئیمام خومەینی(رە)، لێبڕاویی زلھێزەکانی شکست پێ ھێناو سوکی کردن

یوتیۆپ بە شێوەی ڕاستەوخۆ وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) گواستەوە.

کەناڵی مەیادینیش بڵاوکردنەوەی بەرفراوانی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی خستە پێشەوەی ھەواڵەکانی دیکەی.

ھەر لەم کاتەدا کەناڵی قەتەریی ئەلجەزیزەش بە شێوەیەکی تایبەتی ئاوڕی لە وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دایەوە.

ھەروەھا وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی عێراقیش بەشێوەی ڕاستەوخۆ گوێزرایەوە.

سەرپەیڤ