کانونی دوھەم 23, 2021 14:19 Asia/Tehran
  •  رۆژە خوێناویەکەی بەغدا و چەند سەرنجێک

21 ی ژانیڤەری ، تەقینەوەکەی بەغدای پێتەختی عێراق ، 35 کوژراو و 110 برینداری لێکەوتەوە.

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی ناوەندی  بەغدای گرتە ئەستۆ . کەوابوو ئەم تەقینەوە نیشانیدا پاشماوەکانی داعش ئێستاش ھەڕەشەیەکی جددی بۆعێراقن و بەلەبەرچاوگرتنی جوری ھەڵمەتێک کە ئەنجامدرا ، ئەگەری دوپاتبوونەوەشی ھەیە .

تەقینەوە خۆکوژانەکەی مەیدانی «تەیەرانی»ی بەغدا له لایەن گرووپی تیرۆریستی داعش

سالم مەشکوور شروڤەکاری عێراقی لە کاردانەوە بە رووداوە تیرۆریستیەکەی بەغدا نووسی : چوار ساڵ بوو تەقینەوەی تیرۆریستیی وەستابوو . ھەر ئەو کات باڵیۆزێکی وڵاتانی کەنداوی فارس گوتی : ھاوکێشەکە گۆڕاوە . ئایا بە تەقینەوەی تیرۆریستیی بەغدا ھاوکێشەکە گەڕاوەتەوە ؟

سالم مەشکوور شروڤەکاری عێراقی

تەقینەوەکەی بەغدا ، ناھاواھەنگیی نێوان دامودەزگا ئاسیاشیە فەرمیەکانی عێراق نیشان ئەدات . 

سەرتیپ یەحیا رەسوڵ وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی : دوو تەقینەوەی خۆکوژی  لە کاتی راوەدوونانی دوو کەسی خۆتەقێن لە لایەن ھێزە ئاسایشیەکان روویداوە . 

بابەتی دیکە ، کەڵکوەرگرتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەیە . ئەوان جەختیان کردەوە لەبەر ئەوەی کە داعش ھەروا بە ھێزەوە لە ھەندێ ناوچەی عێراق جوڵەی ھەیە ، کەواتە عێراق بە تەنیایی ناتوانێ رووبەڕووی تیرۆریسم بێتەوە و پێویستیی بە پشتگری دەرەکی ھەیە . 

ئەم لێدوانانە پێوەندیی راستەوخۆیان لە گەڵ بابەتی کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە  عێراق ھەیە . بابەتێک کە حکومەتی بەغدا لە گەڵیدا نیە و لە پێنجی ژانیڤەری 2020 کە ئەم  گەڵاڵەیە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا تا ئێستا ھەنگاوێکی جددی بۆ ھەڵنەگیراوە . 

ئێستا لە کاتێک دا کە تەنیا یەک رۆژ  دوای دەسپێکی سەرۆکایەتی جۆ بایدن لە ئەمریکا تێدەپەڕێ ، مستەفا کازمی و فواد حسێن ئەم پەیامە بۆ حکومەتی نوێی ئەمریکا دەنێرن کە خوازیاری مانەوەی ئەمریکا لە عێراقدان .

بابەتی دیکە ئەوەیە کە لە نێوخۆێ عێراق ، لە بارەی ستراتژیی ئاسایشیی کۆدەنگیی نیە .

فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی

بە پێچەوانەی کازمی و فواد حسێن ، فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و ژمارێکی دیکە لە تاقمەکانی خۆڕاگریی ، لەسەرپێویستیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە عێراق جەختیان کردەوە . 

سەرپەیڤ