ئادار 06, 2021 00:42 Asia/Tehran
  • سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق

پاپای ڤاتیکان: گەلێک جار نوێژم بۆ عێراق کردووە، ئەم وڵاتە گرنگی و بایەخی زۆری کولتوری و ئایینیی هەیە و لە ئێستاش دا وەک نوێژخوێنێک سەردانی عێراقم کردووە

سەردانەکەی «پاپا فرانسیس » بۆ عێراق و پێداگرتن لە سەر ئیدانەکرانی تیرۆریزم و پێکەوەژیان لە نێوان ئایینەکان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە.

سەردانەکەی «پاپا فرانسیس » بۆ عێراق و پێداگرتن لە سەر ئیدانەکرانی تیرۆریزم

ئێستاکە «پاپا فرانسیس» لە گەشتێکی دەگمەن دا بۆ عێراق بەتەمایە وێڕای ئیدانە کردنی توندوتیژی و ھاودەردی لەگەڵ قوربانیانی تیرۆریزم، بەستێن بۆ پێکەو.ەژیانی نێوان ئایینەکان خۆش کات.

سەردانەکەی «پاپا فرانسیس » بۆ عێراق و پێداگرتن لە سەر ئیدانەکرانی تیرۆریزم

ڕابەری کاسۆلیکەمانی جیھان لەم گەشتە مێژووییەی بۆ عێراق ، وێڕای ڕێزگرتن لە قوربانیان و لێقەوماوانی ساڵانی شەڕی دژی داعش، وتی: وەکوو زیارەتکاری ئاشتی سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.

پاپا وێڕای ڕێزگرتن لە کەمینەی ئێزدییەکانی ئەم وڵاتە، جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێزدیەکانیش ئازاری زۆریان چەشت. پاپا تیشکی خستە سەر ئەوەش کە داعش وێڕای قەڵاچۆی کۆمەڵێکی زۆری کریستیانەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ژمارەیەکی زۆری کلیساکانی لە عێراق دا کاول کرد کە بڕێکیان بایەخی مێژوویی ھەرەباڵاشیان ھەبوو.

ئامانجێکی دیکەی پاپا لەو سەردانەی بۆ عێراق پێکھێنانی پێکەو.ەژیانە لە نێوان ئایینەکانداو لەم ئاراستەیەش دا بڕیارە سەردانێکی «ناسریە»ی باشووری عێراق بکات ھەتا لە زێدەکەی حەزرەتی ئیبراھیم(ع) واتە «ئوور» لەگەڵ کەسایەتییە ئایینییەکانی ئایینزا جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کۆ ببێتەوە.
زێدەکەی حەزرەتی ئیبراھیم(ع) واتە «ئوور» له عێراق

گرینگترین بەشی ئەم گەشتەش خۆی لە دیداری نێوان ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان و  حەزرەتی ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی»مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق دا دەبینێتەوە. ئەم دیدارە بە شێوەی تایبەتی و لە شاری پیرۆزی نەجەف دا ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ