ئادار 22, 2021 02:16 Asia/Tehran
  •   رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئەمریکیەکان لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئێمە بە ھەڵەچوون و لە تێکڕای پرسەکانی ناوچەکەش ھەڵە دەکەن

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی وێڕای پێداگری لەسەر بێ متمانەیی بە ئەمریکا لەوان لە بابەتی رێککەوتنی ناڤۆکی ، فەرمووی ئەمریکیەکان لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئێمەدا بە ھەڵە چوون و لە تێکڕای پرسەکانی ناوچەکەش دا ھەڵەن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە وتاری رۆژی یەکی خاکەلێوەی ساڵی 1400 کە بە ھۆی رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو ، لە سەرەتای قسەکانی دا وێڕای پێکگرتنی چۆنیەتی چوونەنێو ساڵی 1300 لە گەڵ 1400 ، فەرمووی پێکگرتنێکی بچوک و پڕمانای بارودۆخی وڵات لە سەدەی رابردوو یانی 1300 نیشان ئەدات 1300 دەسپێکی دیکتاتۆریەتی سەر بە بێگانەی رەزاخان بوو کە لە راستیدا کودیتای ئینگلیسی بە دەستی رەزاخان بە حکومڕانی سەر بە بیانی و دیکتاتۆڕی و ئینگلیسی  لە وڵات دا بوو ، بەڵام ئەمساڵ لە 1400 دا ساڵی ھەڵبژاردنە یانی دەسەڵاتداریی لەسەە بنەمای سەربەستی و پشت بەستن بە دەنگی خەڵک .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

بەڕێزیان بە ئاماژە بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی جۆزەردانی 1400 ، فەرمووی ھەڵبژاردن نوێکردنەوەیەک لە وڵاتدایە کە لە رێگەیەوە ھەناسەیەکی نوێ دەکەوێتەبەر بەشە کارگێڕیەکانی وڵات .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە لە باری لایەنی دەرەکیەوە ، ھەڵبژاردن بە ھاوبەشی خەڵک نیشاندەری ھێز و دەسەڵاتی نیشتمانیە ، فەرمووی دەزگا سیخوڕیەکانی ھەندێ لە وڵاتان و بە تایبەت ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە ھەوڵئەدەن ھەڵبژاردنی کۆتایی جۆزەردان بێ ڕمێن بکەن و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە یان بەڕێوەبەران تاوانبار بە ئەندازیاری و پلاندانان دەکەن یان خەڵک دڵسارد دەکەنەوە کە دەنگی ئێوە کەڵکی نیە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش ئەوپەڕی سوود وەردەگرن .

دەزگا سیخوڕیەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا ئاماژەی کردە بابەتی بایکۆت و جەختی کردەوە گەمارۆی ئابووریی و بایکۆت یەکێک لە تاوانکاریە گەورەکانی حکومەتەکانە و نابێت بە تێڕوانینی سیاسی و دیپلۆماتیک سەیری بکرێت .

بەڕێزیان فەرمووی ئەوەی کە گەلێک جۆرێک بایکۆت بکەن کە نەتوانێ دەوا و دەرمان و کەرەسەی پزیشکی ھاوردە بکات ، تاوانکاریە و ئەم تاوانکاریە لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا دێتەوە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بیری خستەوە ، بایکۆت بۆ وڵاتی ئێمە کە تاوانکاری بوو بەڵام قازانجیشی ھەبوو کە توانیمان ئەم ھەڕەشەیە بکەین بە دەرفەت . لاوانی تێکۆشەری ئێمە قۆڵیان ھەڵماڵی و لە ھەندێ لەو بەشانەی کە کاڵاکان ھی دەرەوە بوون ، وڵاتیان لە ھەندەران بێ نیاز کرد .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی دا بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی گوشاری زۆرینەی حکومەتی پێشووی ئەمریکا نوشوستی ھێنا ، جەختی کردەوە ئەگەر حکومەتی ئێستای ئەمریکا بیھەوێ درێژە بە گوشاری زۆرینەی خۆی بدات دیسان شکستی دێنێ .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی ئەو گەمژەی پێشوو ( دۆناڵد ترەمپ) سیاسەتی گۆشاری زۆرینەی لەبەر ئەوە دانابوو کە ئێران بخاتە باری لاوازی تا ئێران بچێتە پای مێزی دانوستان و داواکاریە زۆرداریەکانی بەسەر ئێرانی لاوازدا بسپەێنێ کە دیمان بەو سەرشۆڕیە لە دەسەڵات دوور کەوتەوە  کە ھەم خۆی ئابڕووی چوو  و ھەم وڵاتەکەی، بەڵام ئێرانی ئیسلامیی بە دەسەڵات و سەروەریی راوەستاوە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکیش جەختی کردەوە سیاسەتی وڵات لە بارەی تەعامول لە گەڵ لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و رێککەوتنەکە خۆی ، راشکاوانە راگێندراوە و لەم سیاسەتە بە ھیچ جۆر لانادەین چونکە  ئەم سیاسەتە راگێندراوە و رێککەوتنی لەسەر کراوە . ئەمریکیەکان دەبێ ھەموو بایکۆتەکان ھەڵوەشێنن و دواتر راستیەکان ھەڵدەسەنگێنین ئەگەر بە  مانای راستەقینە ھەڵوەشابوون بێ ھیچ کێشەیەک دەگەڕێینەوە بەڵێنەکانمان . ئێمە بڕوا بە گفت و بەڵێنی ئەمریکیەکان ناکەین .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە ھەندێ لە ئەمریکیەکان لەسەر گرێبەستی ناڤۆکیش قسەیان ھەیە و دەڵێن دەبێ رێککەوتنی ناڤۆکی بگۆڕێ ، بەڵێ بارودۆخەکە لە گەڵ ساڵی 95 و 96 گۆڕاوە ، بەڵام ئەم گۆڕانە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا نەبووە . ئێران لە 94 تا ئەمڕۆ زۆر بەھێزتر بووە . کەوابوو ئەگەر بڕیارە رێککەوتنی ناڤۆکی بگۆڕێ دەبێ لە بەرژەوەندیی ئێران بێت ، ئێمە بایکۆتەکانمان سڕ کرد .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی روو لە ئەمریکیەکان فەرمووی ، ئێوە رۆ بە رۆژ گرفتارتر بوون و دیار نیە چارەنووسی ئەم سەرۆک کۆمارەش چۆن دەبێ . ئێمە بۆ ئەو پێشنیارەش پەلەمان نیە . بەڵێ ئێمەش لەسەر ئەم باوەڕەین دەبێ دەرفەتەکان بەکاربێن، بەڵام پەلەش ناکەین چونکە لە ھەندێ جاردا مەترسیەکەی لە قازانجەکەی زیاترە . ئێمە بە ئەمریکیەکان لە کاتی ئۆبامادا متمانەمان کرد و ھەندێ کارمان بە پێی رێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجامدا ، ئەوان بەڵێنی خۆیان بەجێ نەھێنا و لەسەر کاغەز گوتیان بایکۆتەکان ھەڵگیراون ، بەڵام وەبەرھێنەرانیان ترساند . بەڵێنەکانی ئەوان بۆ ئێمە ھیچ بایەخێکی نیە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکیەکان لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئێمە بەھەڵەچوون و بە گشتی لە تێکڕای پرسەکانی ناوچەکەشدا ھەڵە دەکەن ، فەرمووی :  داکۆکی لە رژێمی زایۆنی و ئامادەبوونی داگیرکارانە لە سوریا بێگومان ھەڵەیە .

بەڕێزیان وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئۆمەتی ئیسلامیی پرسی فەلەستین لە بیر ناکات و لێی خۆڵ نابێت و بابەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی چەند وڵات لە گەڵ ئیسراییل گرنگایەتی نیە ، جەختی کردەوە : دەستدرێژی بۆسەر یەمەن لە حکومەتی دیموکراتی بەر لە ترامپ دەسپێبوو و ئەمریکیەکان لە تاوانکاریی دژی یەمەن شەریکن .

سەرپەیڤ