نیسان 09, 2021 12:49 Asia/Tehran
  • ڕۆژی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئێران

٢٠ی خاکەلێوە لە مێژووی بۆنەکانی ئێرانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وەک «ڕۆژی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی» ناودێری کراوە.

لە وەھا ڕۆژێکدا لە ساڵی ١٣٨٥، «نۆھەمی ئاپریل» پسپۆڕان و زانستوەرانی ئێرانی توانییان گەڕی سووتەمەنیی ناڤۆکی لە ئاستی تاقیگەدا تۆکمەوتەواو بکەن.


کۆماری ئیسلامیی ئێران چوارەمین وڵاتی دونیا و یەکەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لەم زانستە بەهرە وەردەگرێ 

 دوابەدوای ئەم هەواڵە بە پەسەند کرانی ئەنجومەنی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی، بە هۆی ڕێزنان لە هەوڵ و تێکۆشانی پڕ لە شانازیی زانستوەرانی گەنجی ئێرانی ئیسلامی، 20ی خاکەلێوە لە ڕۆژژمێری فەرمیی ئێران، بە ناوی ڕۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی، ناودێر کرا.

  ڕۆژی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئێران

ئەمڕۆ ئێران بەو پەڕی شانازی و سەربەرزییەوە باڵاترین ڕادەی گەشەسەندنی لە ڕووی بەرھەمھێنانی زانستەوە ھەیە و لە بوارگەلێکی وەک، بەرھەمھێنان و برەوپێدانی خانە بنەماییەکان، تەکنۆلۆژیای نانۆو بەرھەمھێنانی ھەموو جۆرە ڕادیۆدەرمانییەک بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای زانستی ناڤۆکی لە ڕیزی وڵاتانی خاوەنی زانستی نوێی جیھانی دایە.

تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە بواری ناسین و دۆزینەوەی ئاوە ژێرزەوینییەکان، کونترۆڵ و چاوەدێری بە سەر بەنداوەکان و شیرین کردنی ئاوە سوێرەکانیش کارامەیە.

لە بواری زانستی ناڤۆکیش دا، ئێستاکە بە پەرە پێ درانی زیاتر لە جارانی بەرھەمھێنان و خزمەتی ھاوپەیوەند بە بەشی پزیشکیی ناڤۆکی، بەشێکی ھەرە زۆری پێداویستییە دەرمانییەکانی ناوەندەکانی چارەسەری و تەندروستیی وڵات دابین دەکرێت و چالاکی لە بەشی پێویست دا بەلەز خەریکە ئەنجام دەگرێت.

پسپۆڕان و زانستوەرانی ئێرانی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە توانیویانە ھەموو جۆرە بەرھەمێکی ناوازە کە پێداویستیی ناوەندەکانی زانستی توێژینەوەی وڵات پێویستیان پێیەتی، بەرھەم بھێن. دیارە پەرە پێ درانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی دەستکەوتەکانی ئەم پیشەسازییە ستراتژییە لە ئێستادا بە ھەموو توانایەکەوە لە بواری جۆربەجۆردا لە بەرنامەی کاروچالاکیی تێکۆشەرانی بواری زانستی ناڤۆکی دایە.

سەرپەیڤ