نیسان 13, 2021 19:19 Asia/Tehran
  • ڕووداوەکەی دامەزراوەی نەتەنز

پێویستیی بەرنگاربوونەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ تیرۆریزمی ناڤۆکیی ئسرائیل.

قەومانی ڕووداو لە بەشێکی تۆڕی دابەشکردنی کارەبای دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز

عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کاردانەوە بەم رووداوە گوتی : ھەنگاوێک کە لە دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ئەنجامدرا نیشانەی شکستی ھێنانی نەیارانی پێشکەوتنی پیشەسازی و سیاسیی ئێران بۆ رێگرتن لە گەشەی بەرچاوی پیشەسازیی ناڤۆکی لە لایەک و دانوستانی سەرکەوتوانە بۆ نەھێشتنی بایکۆتە زاڵمانەکانە . 

عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران

ساڵیحی گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم ھەنگاوە ترسەنۆکانە ، پێدادەگرێت لەسەر پێویستیی ھەڵسوکوتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم تیرۆریسمە ناڤۆکیە و مافی خۆی بۆ ھەنگاونان لە دژی ئەنجامدەران و فەرماندەران و یاریدەران دەپارێزێ . 

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

هەروەها سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە وەڵامی ئێران بە ڕووداوەکەی نەتەنز تۆڵە لە ئیسرائیل لە کاتی خۆیدا دەبێت، وتیشی: ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت تۆڵە لە خەڵکی ئێران بکەنەوە.

دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز پێشتریش لە لایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە ھێرشیی سایبێریی کراوەتە سەر. پێشینەی ئەم ھێرشانە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ و سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «جۆرج بوش» دەگەڕێتەوە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئۆباماش دووپات بووەوە. بەکارھێنانی «ڤایرۆسی دۆکۆ» لە کاتی دانوستانی پێنج کۆ یەک لە ساڵی ٢٠١٥ لە ڤییەناو ھەروەھا گواشتنەوەی «ڤایرۆسی ستاکس نێت»و «نێڵە» بۆ دامەزراوەی ناڤۆکیی ئێران بەشێکن لەو پێشنەیەی ھەوڵە تێکدەرانەکانیان.

ڕژێمی تاوانکاری ئیسرائیل بە داکۆکیی ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی بە نیازی قەیران نانەوەیە لە ناوچەکەداو ھەر بۆیە سەیر نییە کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تیرۆریزرمی دەوڵەتیی خۆیانداو بەوپەڕی بێ چاووڕووییەوە کاری تێکدەرانە دەکەن.

ڕژێمی تاوانکاری ئیسرائیل

ڕژێمی زایونی کە بوونایەتییەکەی گرێدراوی کرداری تیرۆریستییە، بەردەوام خەریکی کردەوەی تێکدەرانەو پێشێلکردنی داب و نەریتە نێونەتەوەییەکانە. ھێرشی بەردەوامی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ھاوکاریی موساد لەگەڵ تاقمە ناسراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەو ھەروەھا چالاکیی ناڤۆکیی نائاسایی لە دامەزراوەی «دیمۆنا»و بەردەوام کردنی ھەوڵی تێکدەرانە لە چەشنی تیرۆریزمی ناڤۆکی، ھەر ھەمووی لەو نیشانانەی ھەڵوێستی ھێرشبەرانەی ئیسرائیلن لە ناوچەکەدا.

ھێرشی بەردەوامی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

بە ھەر حاڵ بە گوێرەی پەیمانە نێونەتەوەییەکان ھەرچەڵنە ھەوڵێکی تێکدەرانە لەو دامەزراوانەی کە لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دان، پێشێلکرانی بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرۆگرامی نێوخۆیی ئاژانس دێتە ئەژمارو بە پێچەوانەی بەڵگە نێونەتەوەییە ئەرکھێنەکانە لە بواری ئاسایشتی ناڤۆکی دا.

بە پێداگرتن لە سەر ئەم بنەمایەشە کە «عەلی ئەکبەری ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە سەر پێویستیی بەرنگاربوونەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ تیرۆریزمی ناڤۆکیی دا جەختی کردووەو ڕایگەیاندووە کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی خۆی بۆ جوڵانەوەی دژی بکەرو پێکەران و ھاریکارانی ئەو تاوانە بە پارێزراو دەزانێت.

سەرپەیڤ