حوزه‌یران 04, 2021 17:25 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کۆماری ئیسلامی، گرینگترین داھێنان و دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی(رە) بوو

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: گەل و وڵاتی ئێمە ھەر لە ئەمڕۆوە ھەتا داھاتوویەکی دوور پێویستیان بە کەسانێکە کە پاسەوانی لە یادو بیرەوەرییەکانی ئیمامی خۆشەویست بکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ئەمڕۆ لە وتاردانێکی ڕاستەوخۆو زیندووی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی کرد: گرینگترین داھێنان و دەستپێشخەریی ئیمامی مەزن بریتیە لە کۆماری ئیسلامی.

حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: کاری گەورەی ئیمامی مەزنی ئێمە ئەمە بوو کە ھزرو بۆچوونی کۆماری ئیسلامیی خولقاندو ھێنایە گۆڕەپانی بۆچوون و گریمانە سیاسییە جۆربەجۆرەکانەوەو پاشان مسۆگەری کردو ھێنایەدی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

بەڕێزی وتیشی: لە نێو حکومەتەکانی دنیادا کە لە ماوەی یەک و دوو سەدەی ئەم دواییە پێکھاتووە، من ھیچ حکومەتێک شک نابەم کە بە قەدەر کۆماری  ئیسلامی بۆ لەنێوچوونی پێش بینی کرا بێت، ھەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ناحەزان کە پێکھاتنی وەھا حکومەتێکیان پێ قەبوڵ نەدەکرا، دەیانگوت ئەم حکومەتە ھەتا دوو مانگی دیکە و ھەتا.... لەنێو دەچێت.

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: ئەمانە ڕوانگەکانیان لە زۆرێک لە شۆڕش و حکومەتەکانی دیکەی دنیا بوو، ئەو حکومەتانەی سەرتاسەری جیھان کە دەستپێکێکی ھاندەزانەو کۆتاییەکی ژاراوییان ھەبوو.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ڕازی شکۆمەندی و ھەرماو بوونی ئەم حکومەتە لە دوو وشەدایە، کۆماریەت و ئیسلامییەت، واتە خەڵک و ئیسلام، کۆماری ھەمان خەڵکەو ئیسلامیش بە واتای جەماوەرسالاریی ئایینییە. 

حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: کاری گەورەی ئیمامی مەزنی ئێمە ئەمە بوو کە ھزرو بۆچوونی کۆماری ئیسلامیی خولقاندو ھێنایە گۆڕەپانی بۆچوون و گریمانە سیاسییە جۆربەجۆرەکانەوەو پاشان مسۆگەری کردو ھێنایەدی.

 

سەرپەیڤ