ئه‌یلوول 12, 2021 17:16 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران و وتووێژی ستراتژی لە بارەی ئامانجی دوولایەنەو ناوچەیی

ڕەییسی: پەیوەندیی بەربڵاوی تاران_بەغدا بە قازانجی ھەردووک نەتەوەو ناوچەکەیە

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا داگری حەوت وەزیرو ھەروەھا ڕاوێژکاری ئاسایشتیی نیشتیمانیی وڵاتەکەی بۆ گەشتێکی یەک ڕۆژە گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیداری کرد.

دیداری ئایەتوڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»سەرۆک کۆماری ئێران و«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق  له تاران

سەردانەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە خولی تازەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران نیشانەی سەرنجدانی کاربەدەستانی عێراق بە گەشە پێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

پەیوەندی هەمەلایەنەی ئێران و عێراق

دیارە بەغدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران گرینگایەتییەکی زۆر دادەنێت و بۆ ئەم ڕوانگەیەش دوو ھۆکار لە ئارادایە:

یەکەم، پێویستیی ھێزمەد کرانی ھاوکارییە سیاسی و ئاتسایشتییەکان و ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە یارمەتیدانی چارەسەر بوونی گرفتەکانی عێراق و داکۆکی لە عێراق لە شەڕی دژی داعش و دووھەم یارمەتییەکانی ئێران لە ڕووی چارەسەر کردنی گرفتە بنەماییە ئابوورییەکانی عێراق لەوانە لە بواری بنیاتنانەوەو بووژاندنەوەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

لە ئێستادا عێراق و ئێران بەرژەوەندیی ھاوبەشیان لە ناوچەکەدا ھەیەو ئاساییە کە ھەرددوک لا لە بارەی ئەو مەترسییە گەورانەی کە ھەڕەشە لە ناوچەکە دەکەن ھەستیار بن. ھەر بۆیە بەشێکی گرینگی ئامانجەکانی سەردانەکەی کازمی بۆ ئێران خۆی لە دابین کردنی ئاسایشت و ھێزمەند کردنی دیپلۆماسیی ناوچەیی دا دەبینێتەوە.

سەرپەیڤ