تشرینی یه‌که‌م 10, 2021 12:20 Asia/Tehran
  • پێنجەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

پێنجەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی تازە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە دەی ئۆکتۆبەر لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

لە ھەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی عێراق دا نزیکەی ٢٥ ملوێن کەسی خاوەنی مەرجی دەنگدان بوون کە نزیکەی ٢١ ملوێن کەسیان کە کارتی بایۆمەتریی ماوەداریان ھەبوو ، بەوانەشەوە کە کارتی ھەڵبژاردنی کورتەماوەیان پێ بوو، بەشدارییان تیادا کرد.

بەشداریی سەرکردە عێراقییەکان لە پێنجەمین ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق، ٧٨٩ پاڵێوراوی عێراقی بە شێوەی سەربەخۆ، ٩٥٩ پاڵێوراو لە قەواخی ھاوپەیمانییەکان و ١٥٠١ کەسیش بە پێڕستی حیزبیەوە بۆ مسۆگەر کردنی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان خەریکی ململانێ بوون.

لەم ناوەدا سێ فەکتەری ئاسایشت، ساختەکاری و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکەدا بە شێوەیەکی شێلگیرانە سەرنجیان درایە.

عێراق لەچاو ساڵانی ڕابردوو ڕەوشتێکی ئاسایشتیی باشتری ھەیە. ھاوکات یەکێک لەو گرفتانەی بەردەمی ھەڵبژاردن پرسی دابین کردنی ئاسایشت بوو کە بە سەرنجدانی جم و جوڵی تاقمە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان بە تایبەت لە ناوچە سەر سنوورییەکان لەگەڵ سووریا گرینگایەتییەکی زۆری پێ درا.

بابەتێکی دیکەش کە ئەویش ھەر نەدەبوو چاوی لێ کەلا بکرێت، بابەتی ھەگەری ساختەکاری بوو لە ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە. لەم پەیوەندییەدا کۆمەڵێکی زۆر لە کۆتلەو پاڵێوراوانی سەربەخۆ پەرۆشیی خۆیانیان نەشاردەوە.

لەم بارەیەوە نووسینگەی «مستەفا کازمی » سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوایین ڕۆژی ئوتی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک دا جەختی لە پوچەڵ کردنەوەی ئەو ھەوڵانەکرد کە بۆ ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕێگای گوشارخستنە سەر کاگێڕانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ڕێگای تۆڕی بارەبووەکەی و پشتگری لە کەسایەتییە سیاسی و پەرلەمانییەکانی ئێستا و پێشتر ھاتبووە ئاراوە.

بەشداریی سەرکردە عێراقییەکان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە

ئینجا دوایین بابەت و پەرۆشیش ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ھەڵبژاردندا پرسی بەشداریی خەڵک بوو. ئەو ترسە بوونی ھەبو کە نەکا لەم خولەش دا وەک جاران ئاستی بەشداری لە خوارەوە بێت و نیوەی مەرجداران خۆیانی لە قەرەی نەدەن. بەڵام ئەم پەرۆشییە لە سای بەیاننامەکەی «ئایەتوڵڵا سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لەمەڕ ئەرکمەند کردنی خەڵک بە بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن ،ڕەوییەوە.

بەشداریی سەرکردە عێراقییەکان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە

پەیوەست بەمەش ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ڕێک دوابەدوای دەرچوونی بەیاننامەکەی مەرجەعی باڵای عێراق ، ئاستی ھۆگریی خەڵک بۆ بەشداری کردن لەم خولەی ھەڵبژاردن بەرز بووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە کاربەدەستانی عێراقی ئەو دڵەڕاوکەیەیان ھەبوو کە نەکا لە بەر ناڕەزامەندیی خەڵک لە ڕەوشتی ئابوری و تەنگژەی گوزەران و دۆخی نالەباری کۆمەڵایەتی کە ببووە ھۆی ھیوابڕاویی خەڵک لە میکانیزمی سیاسی، ئاستی بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردن بەشێکی ھەرە زۆری کۆمەڵگای عێراق دابگرێت.

 

سەرپەیڤ