تشرینی دووه‌م 10, 2021 14:38 Asia/Tehran
  • ئاوڕدانەوەیەک لە ژیاننامەی شەھید فاتیمەی ئەسەدی یەکەم ئافرەتی شەھیدی کوردستانی

ئاوڕدانەوەیەک لە ژیاننامەی شەھید فاتیمەی ئەسەدی یەکەم ئافرەتی شەھیدی کورد کە تازە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە

لە درێژەی داستانی «دۆڵەتو»دا دۆزرانەوەی تەرمی ئافرەتێکی شەھیدی کورد بەڵگەیەکی دیکە دەخاتە سەر تاوانە کەڵەکە بووەکانی بانگەشەکەرانی مافی کورد.

تەرمی پاکی ئافرەتێکی شەھیدی کورد دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە لایەن دەستەی پشکنین و گەڕان بە دوای شەھیداندا دۆزرایەوە.

شەھیدەی کوردستانی شەھید «فاتیمە ئەسەدی»

شەھید «فاتیمە ئەسەدی» قوربانییەکی دیکەیە کە کەس نازانێ بە چ تاوانێک لە لایەن بانگەشەکەرانی مافی ھەزارانی وەک ئەم بە ناحەق خوێنی ڕژاوەو لە ئێستادا دوای ساڵانێکی دوورو درێژ تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.

«فاتیمە ئەسەدی» نە یەکەم کەسەو نە دوایین کەسیش دەبێ کە دەکرێتە قوربانیی ئامانجێکی ڕووکەشانەی دوژمنانی ڕاستەقینەی کورد.

مێردی ئەم شەھیدە کوردە بیر ھەڵقەنێک بوو کە بە تاوانی ئەوەی کە بیری بۆ بنکەیەکی سپای پاسداران لە «حسەین ئاوا» ھەڵقەند بوو ، لە لایەن چەکدارانی دژە شۆڕشەوە یەخسیر دەکرێ و بوختانی سیخوڕی کردنی دەدرێتە پاڵ. لە پاشان دەگوازرێتەوە بۆ زیندانە ناودارەکەی «دۆڵەتو». «فاتیمە ئەسەدی»ش کە پەرۆشی مێردەکەی دەبێت و بەدوادا چوونی بۆ دەکات لە بەرامبەر ئازاد کردنی مێردەکەی داوای ٢٠٠ ھەزار تمەنی لێ دەکرێت. ئەویش بۆ دابین کردنی ئە بڕەپارەیە تەواوی ماڵ و سامانی خۆی ھەڕاج دەکات و پارەکە ھەڵدەگرێ و سەردانی لای یەخسیرکەرانی مێردەکەی دەکات. ئەوانیش پارەکەی لێ دەستێنن و کەچی نەک ھەر بەڵێنەکەیان جێبەجێ ناکەن و مێردەکەی ئازاد ناکرێ ، بەڵکو بۆخۆشی یەخسیر دەکەن.

کچی شەھید «فاتیمە ئەسەدی»

«شەھید فاتیمە»ش کە ئەو بێ بەڵێنی و ناجوامێرییە دەبینێت لەگەڵیاندا تێک ھەڵدەچێ و لە ئەنجام دا چەکدارانی دژە شۆڕش بۆ دامرکاندنەوەی ڕقی دڵیان «فاتیمە ئەسەدی» لەگەڵ چەند دیلێکی دیکەی سپای پاسداران تیرەبارانی دەکەن و تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی «چل کانی» دەنێژن. لە پاش شەھید کرانی «فاتیمە» کوڕە شیرەخۆرەکەی لە بەر نەبوونی دایک ھەر لە لانک دا گیان دەسپێرێت. لە پاش سێ ساڵ مێردەکەی «فاتیمە» بێ ئەوەی ئاگاداری ھیچ بێت لە زیندانی «دۆڵەتو» ئازاد دەکرێ و ئەوسا گیرۆدەی زیندانێکی تر دەبێ، زیندانی بیرەوەریی دڕندەکارییەک کە لەگەڵ ماڵ و منداڵی دا کراوە.

لە ئێستادا تەرمی «فاتیمەی» شەھید لە لایەن «سەردار باقڕ زادە» فەرماندەری دەستەی بەدواداچوون بۆ تەرمی شەھیدان و ھاوڕێکانیەوە دۆزراوەتەوەو ڕادەستی کچەکەی کراوە.

سەرپەیڤ