May 09, 2022 11:19 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و شاندی ھاوڕێی ، بە ئاماژە بە سەرکەوتنە گەورەکانی سوریا و لە مەیدانە سیاسی و سەربازیەکان دا فەرمووی : سوریای ئەمڕۆ ، سوریای بەر لە شەڕ نیە . ئەگەرچی ئەو کات وێرانیەکان نەبوون ، بەڵام رێز و ئیعتباری سوریا ئێستا زۆر زیاتر لە رابردوویە و ھەمو لا وەک ھێز و دەسەڵاتێک سوریا دەبینن .

سەرپەیڤ