ئاب 03, 2022 13:53 Asia/Tehran
  • کۆماری ئیسلامیی ئێران ھێزێکی ھەڵکەوتەی ڕۆژئاوای ئاسیایە لە ڕووی خۆفڕەوە

سەردار «سەنایی ڕاد»: ئێران لە ڕیزی ھێزە ھەڵکەوتەکانی جیھانە لە ڕووی خۆفڕەوەو لە ئێستادا دەستی بە بەرھەمھێنانی خۆفڕی نۆژەن و ڕۆژی دنیا ڕاگەییشتووە.

سەردار «سەنایی ڕاد» یاریدەری سیاسیی نووسینگەی «عەقیدەتی سیاسیی سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھێزێکی ھەڵکەوتەی ناوچەکەیە لە ڕووی خۆفڕەوە، ئێرانی لە ڕیزی ھێزە ھەڵکەوتەکانی جیھان لە ڕووی خۆفڕەوە ھێنایە ئەژمارو وتیشی: ئەمڕۆکە ئێران دەستی بە بەرھەمھێنانی خۆفڕی نۆژەن و ڕۆژی دنیا ڕاگەییشتووە.

 ئێران ھێزێکی ھەڵکەوتەی ڕۆژئاوای ئاسیایە لە ڕووی خۆفڕەوە

«سەنایی ڕاد» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی کاراو تەوەرەیی ھێزی خۆفڕ لە پتەوکردنەوەی بەرەی خۆڕاگری لە خەباتی دژی ڕژێمی داگیرکەری زایونی، وتیشی: ڕژێمی ساختەی زایونی لە ھێزی خۆفڕی بەرەی خۆڕاگری تۆقیوە.

سەردار «سەنایی ڕاد» یاریدەری سیاسیی نووسینگەی عەقیدەتی سیاسیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران

لە ئێستادا ھێزی خۆفڕی ئێران بازنەی پاسەوانی و دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکانی دەیان کیلومەتر واوەتر لە سنووری زەوینی و دەریایی ئەم وڵاتە پەرە پێ داوەو بووەتە ھێزێکی گەورەی ناوچەکە لە ڕووی توانایی خۆفڕەوەو لە نێوان وڵاتانی خاوەنی تەکنۆلۆژیای خۆفڕ جێی و شوێنێکی ھەڵکەوتەی ھەیە.

ئێران توانیویەتی لە گۆڕەپانی سەربازی دا پشتبەستوو بە بارستایی و تواناییەکانی نێوخۆیی

ئێران توانیویەتی لە گۆڕەپانی سەربازی دا پشتبەستوو بە بارستایی و تواناییەکانی نێوخۆیی و پسپۆڕانی خۆجێییف ھێزێکی گەورەی خۆفڕی پێک بێنێ کە دەتوانێ ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسییا توشی کێشە بکات.

لە ڕراستی دا خۆفڕەکانی ئێران توانیویانە وێڕای ئەنجام دانی ھەموو جۆرە ھەڵمەتنێکی ناس کردنی ھێزو کەرەستەو تفاقی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە کاتی پێویست دا کاری جەنگاوەرانەو زەبروەشاندنیش ئەنجام بدەن و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی سەرسوڕمانی لایەنی ئەمریکی.

ژنراڵ «کۆنت مەکێنزی» سەرکردەی ئەو کاتی «سەنتکام» لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە کۆبوونەوەی بیستیاریی لێژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: ئێران بە کەڵک وەزگرتن لە ھەموو جۆرێک خۆفڕی جەنگاوەرو ناس کردن، ھەڵکەوتە بوونی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەکەی توشی کێشە کردووە. ھێزی خۆفڕی ئێران بووەتە ھۆی ئەوەی کە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە شەڕی کۆریاوە، ھەڵکەوتەیی ئاسمانیی خۆی لە دەست بدات.

ژنراڵ «کۆنت مەکێنزی» سەرکردەی ئەو کاتی «سەنتکام»

 

سەرپەیڤ