سەفەری وەزیری بەرگری ئاڵمان بۆ بەغدا و هەولێر
وەزیری بەرگری ئاڵمان دوای سەفەری فەرمی خۆی بۆ بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستانی ئێراق .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئێراق ، سەفەری ئەمڕۆ یەکشەمەی ئورسلافون درلاین ، وەزیری بەرگری ئاڵمان بۆ هەولێر بە مەبەستی کرانەی نەخۆشخانەیەک بۆ دەرمان کردنی پێشمەرگە کوردەکان ئەنجام بوو . تێژووەکانی گشتیی ئەو نەخوشخانەیە دەگاتە شەش ملوێن یورو . وەزیری بەرگری ئاڵمان لە سەفەری شەمەی خۆی بو بەغدا جەختی کرد لەسەر درێژەی لاگری وڵاتەکەی لە ئێراق لە هەموو بوارەکاندا دوای شکستی داعش و وتی : ئاڵمان لاگری دەکات لە هێزە ئێراقیەکانی لە بواری ڕاهێنان و ڕاوێژکاری دا . ئورسلافون درلاین هاوڕێ لە گەڵ شاندی هاوڕێ خۆی لە گەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد . لەو دیدارەدا سەبارەت بە پتەو کردنی هاوکاریە دوو لایەنەکان لە بوارەکانی ئاسایشی و بارودۆخی ناوچە بیروڕای گۆڕیەوە .