وه‌فدێکی باڵای عێراق سه‌ردانی هەرێمی کوردستان ده‌که‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ ٣/١٢ وه‌فدێکی باڵای حکومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
بە پێی هەواڵێ میدیاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وه‌فده‌که‌ی عیراق پێکهاتوون د. مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ئه‌یاد وائیلی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌کته‌بی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌ریقی روکنی یه‌ک خالید حه‌مود راوێژکاری سه‌ربازی سه‌رۆک وه‌زیران و سۆران هیدایه‌ت عوسمان به‌رپرسی بۆنه‌کانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چه‌ند به‌رپرسێکی تر.
بە پێی هەواڵەکە ئه‌و وه‌فده له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم پرسی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێ ده‌که‌ن
لە لیاەکی دیکەوە شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە ، شاندێکی حکومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆکایه‌تی" عه‌لی عه‌لاق " پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق گه‌یشتنه شاری هه‌ولێرو دواتر له‌گه‌ڵ " ریباز حه‌ملان" وه‌زیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێم کۆبوونه‌وه.
عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی عیراق ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه که سه‌ردانه‌که‌یان راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به بابه‌تی خه‌رجکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه، به‌ڵام پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه‌و چاوه‌ڕێی بڕیاری عه‌بادی ده‌که‌ن بۆ خه‌رجکردنی.