ئادار 13, 2018 08:04 Asia/Tehran
  • کوردستانی ئێراق رادەست کردنەوەی زیندانیانی داعشی بە بەغدای دەست پێ کرد

کاربەدەستانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە پرۆسەی رادەست کردنەوەی زیندانیانی داعشیان بە دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق دەست پێ کردووە.

بە پێ ڕاپۆرتی کەناڵی سومریە؛ "دیندار زێباری" بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ٢٧٧ زیندانی بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕادەستی دادگەی لێکۆڵینەوەی نەینەوا کراون و ٥٧٦ زیندانی دیکەیش بەڕێ کراون بۆ دادگەی لێکۆڵینەوەی بەغدا.

زێباری وتیشی: لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ ، ٢٦٥٢ کەس بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش گیراون کە لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا، ١١٠٠ کەسیان بە تۆمەتبار ناسراون و بڕیاریان بۆ دەرکراوە. ٨٧٠ کەسیش ئازاد کراون و ٦٨٢ کەسیش هێشتا هەر لە گرتووگەدا راگیردراون.

ڕاپۆرتەکانی دیکە باس لەوە دەکەن ژێدەرە ئاگادارەکانی ئێراق ڕایانگەیاندووە: ژماری کوژراو  وبریندارانی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە دوو پارێزگای کەرکووک و نەینەوا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتۆتە ٢٥ کەس.

دەوڵەتی ئێراق ٢١ی دێسەمبەری ٢٠١٧ باسی بنەبڕ کرانی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتەی کرد، بەڵام پاشماوەکانی ئەم گرووپە هێشتایش هەر بە شێوەی پرژ و بڵاو و جار و بار هێرش دەکەنە سەر ژمارێک لە ناوچەکان.

سەرپەیڤ