مەسروور بارزانی: هەموو لایەنەکان دەبێ ڕێز دابنێن بۆ دەسەڵاتدارێتی و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا پێی داگرت هەموو لایەنەکان دەبێ ڕێز دابنێن بۆ دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانی و سنوورەکانی هەرێم.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ مەسروور بازارنی دیدارێکی لە گەڵ "فاتح یەڵدیز" باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق ئەنجام داوە و لەو دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنەی نێوان هەرێم و تورکیا بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
بارزانی لەو دیدارەدا پێداگری کرد لە سەر ویست و خواستی هەرێم بۆ پەرە پێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارێکدا و بەتایبەت لە بواری کشت و کاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری بە مەبەستی کەم کردنەوەی بەسراوە بوونی هەرێم بە داهاتی نەوتی و وتی هەرێمی کوردستان هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێ کردووە بۆ ڕەخساندنی هەلی پێویست بۆ چالاکیی بەرهەم هێنەران و سەرمایەدانەرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە سەرسنوورییەکانی هەرێم و قوربانی بوونی شاروومەندنی بێ تاوان لەو شەڕ و پێکدادانانەدا، جەختی کرد کە دەبێ هەموو لایەنەکان ڕێز دابنێن بۆ مافی دەسەڵاتدارێتی و سنوورەکانی هەرێم و نەبنە هۆی زەبر و زیان کەوتن لە شاروومەندانی ئاسایی.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژەدا خوازیاری هاسانکاریی زیاتر بۆ سەفەری دوولایەنەی شاروومەندانی هەرێم و تورکیا و چارەسەر کردنی کێشەکانی سەفەری شاروومەندانی هەرێم لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا بوو.
یەڵدیز هەروەها دیدارێکیشی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەنجام داوە و بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان؛ دوو لایەن لەو دیدارەدا جهختیان کردووە له سەر بهھێزتر کردنی پهیوهندییهکانی نێوان ھهرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا .
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیح یهڵدز باڵوێزی تورکیا له بهغداد به سهردانێک گهیشته ههولێر و لهلایهن قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆک وهزیرانهوه پێشوازی لێکرا.
لهدیدارهکهدا باڵوێزی تورکیا فاتیح یهڵدز پیرۆزبایی له قوباد تاڵهبانی کرد به بۆنهی دووباره متمانه وهرگرتنی وهک جێگری سهرۆک وهزیرانی ھهرێمی کوردستان، ھهروهھا ھیوای سهرکهوتنی بۆ کابینهی نوێی حکوومهتی ھهرێم خواست.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەکەکە بە بەرپرسی ڕەوشی هەنووکە و بۆردومان کرانی بەردەوامی خاکی هەرێم لە لایەن تورکیاوە دەزانێ و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەردەوام خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی ئەم پارتە لە هەرێمی کوردستان بووە.