تشرینی دووه‌م 07, 2019 15:36 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی هەولێر بە تۆمەتی بوونی موساد لە هەرێمی کوردستان

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق حەختی کردەوە کە سکرتێری گشتیی عەسایبی ئەهلی حق کە بانگەشەی کردبوو موسادی ئیسراییل بنکەی لە هەرێم هەیە ، شیاوی وڵامدانەوە نیە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵامی پەیامنێری رادیۆ نەوادا لە هەولێر لە بارەی وڵامی حکومەتی هەرێم بە سکرتێری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق کە بانگەشەی کردبوو موسادی ئیسراییل بنکەی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر هەیە و لە پشت ناڕەزایەتیەکانی عێراقەوەیە ، گوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وڵامی قەیس خەزعەلی ناداتەوە .

 ئەو جەختی کردەوە : پێویست نکاات وڵامی ئەم تۆمەتانە بدەینەوە چونکە ناچینە نێو وتووێژ و کێشەی بێ بنەما .

 شیاوی باسە شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی گوردانەکانی ئەهلی حەق ،  یەکێک لە سێ هێزەکەی عێراقی بە بەرپرسی ئاڵۆزیەکانی  ئەم وڵاتە زانی و جەختی کردووەتەوە ئیسراییل لە هەرێمی کوردستان بنکەی هەیە .