سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌یشته به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری به سه‌ردانێک گه‌یشنه به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق کۆببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی په‌یامنێری کوردستان 24 له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق ده‌بێت و هه‌ر یه‌که له جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێم و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان یاوه‌ریی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها گووتی: "له‌باره‌ی هه‌وڵی هه‌ندێک لایه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، بڕیاره سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وشاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆ بکه‌ن تا له هه‌ر ههموارێکدا بیر له ده‌ستبردن بۆ مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌کرێته‌وه".هه‌روه‌ها کێشه و پرسه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی گفتوگۆکانی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی باڵای عێراق ده‌بێت.