نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى هه‌رێم بۆ سه‌قامگیریى عێراق دووپات ده‌کاته‌وه
نێچیرڤان بارزانى له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه عێراقییه‌کان له به‌غدا، جه‌ختى له پشتگیریى هه‌رێمى کوردستان بۆ سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسیى عێراق کرده‌وه
بارزانی هەروەها ئاماده‌یی هه‌رێمى کوردستانى بۆ هه‌ر هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌کى پێویست له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ڕوونى کرده‌وه که رووداوه‌کان و دۆخى عێراق کاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى وڵات به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه هه‌یه و ده‌بێ هه‌مووان بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌که و چاکسازى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن.
له درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، رۆژی چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندى یاوه‌رى، به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم، سه‌رۆکى ڕه‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانى، هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى بیناء، نه‌سار ئه‌لڕوبه‌یعی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتى سه‌در و شاندی یاوه‌ری، نوورى مالکى، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا و ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى نیشتمانى، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌کاندا دۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیى خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنێکى واقعیانه بۆ دۆخ و قۆناغه‌که، خۆپیشاندانه‌کان و هۆکار و لێکه‌وته‌کانى، چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنى داوا ڕه‌واکانى هاووڵاتیان، پێشبینیى داهاتووى سیستم و پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات تاوتوێ کرا، هه‌روه‌ها داکۆکى له گرنگیى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نیوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته‌کاندا کرایه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى و شاندی یاوه‌ری که له مسته‌فا سه‌ید قادر و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگرانى سه‌رۆک و فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان پێکهاتبوون، بۆ دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیى عێراقى فیدراڵ و هێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌کان، سه‌رله‌به‌یانیى رۆژی چوارشەممە گه‌یشته به‌غدا و دواى دیدار و کۆبوونه‌وه‌کان، گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.