کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:17 Asia/Tehran
  •  ڕێککەوتنی ئێجگاری هەولێر و بەغدا لە سەر بووجە و نەوت

نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە وەڤدەکانیی هەریمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق دوای چەند خولی دانیشتنی چرو پر دەستییان ڕاگەییشتووە بە ڕێککەوتنی ئێجگاری لە سەر نەوت و بەرەبەشی بووجەی هەرێم.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس، لەماوەی رۆژانی رابردوو وەڤدێکی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەفەری بە دوای یەک بۆ بەغدا، لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم و بەرەبەشی هەرێم لەبووجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ زایینی عێراق وتوویژیان کردووە.

  ئەمرۆ سێشەممە سیروان میرزا ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێراق، لە وتوویژێک دا لەگەڵ کەنالی تەلەڤزیۆنی رووداو، ڕایگەیاند دوو لایەن لە سەر وردیاتی ڕادەستکردنیی نەوتی هەرێم بە بەغدا و بەرەبەشی هەرێم لە بووجەی گشتی عێراق ڕێککەوتوون. ئەو گوتیشی، بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بووجە هەڵکشاوە و هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژ دا ڕادەستی دەوڵەتی عێراق دەکات و خەرجی وەبەر هێنان و هەناردەی ئەم نەوتەیش لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە ئەدرێت و دەوڵەتی هەرێمیش لە ژێر چاوەدێری بەشگەی نیشتمانی  فڕۆشتنی نەوتیعێراق"سۆمۆ"،خەرجی مووچەی بەشگە نەوتییەکانی چالاک لە دەڤەری نەوتی هەرێم دابین دەکات و سەرجەم ١ تێرلیون دینار لە بووجەی عێراق مانگانە وەکوو بەرەبەشی هەرێم ڕادەستی هەولێر دەکرێت. هەروەها گوتی بووجەی هێزەکانی پێشمەرگەیش زۆرتربۆتەوە و لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراق چووەتە دەر و اهوڕێ لەگەڵ مووچەی کارمەندان و مووچەبگیرانی هەرێم ڕادەستیان دەکرێت و لە سەدا ١٤ـی  هەموو وامەکانی دەرەوەیی کە بە عێراق ئەدرێت بەرەبەسی هەرێمە و بەرەبەشێکیش  لە بووجەی ئاوەدانکاریی ستانەکانی عێراقیش ڕادەستی هەرێم دەکرێت.