نێچیرڤان بارزانی جەخت لە بەردەوامی هاوکارییەکانی هەریمی کوردستان بۆ سەقامگیریی ئێراق دەکاتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق لەگەڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی کوردستان کۆبووەوە و دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئێراق، پرسی ئاوارەکان و هاوئاهەنگی نێوان هەردوولایان تاوتوێکرد.
کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پوخته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له به‌غدا و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، خسته ڕوو.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی لە بەکارنەهێنانی تووندوتیژی، پاراستنی یاسا و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نییانه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی عێراق کرده‌وه و هه‌موو هاوکارییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌ربڕی.
لە کۆبوونەوەکەدا به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌کێتیی ئه‌وروپا سوپاسی ئاسانکاری و هاوکارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ کاره‌کانی کرد و بایه‌خدانی هه‌رێمی کوردستانی به دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌نجامی گرژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریاوه روویان له هه‌رێمی کوردستان کردووه به‌رزنرخاند. هاوکات هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی کوردستانیشی له هاوکاریکردنی په‌نابه‌ران دووپاتکرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، هه‌ڵسه‌نگاندنی رووداوه‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی و خۆپیشاندانه‌کانی عێراق به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌کێشه له‌سه‌ره‌کان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونەوەکەیان بوو.