فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی پاڵپشتی خۆی لە یاسای چاکسازی دوپات کردەوە
فراکسیۆنی یه‌کێتی نشتیمانی کوردستانی ئیراق پاڵپشتی خۆی لە یاسای چاکسازی راگه‌یاندو پێداگریشی کرد کە ئەو یاسایە هه‌نگاوی دیکه‌شی به‌دوادا دێت و راشیگه‌یاند، "ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه بەئاراستەی جێبه‌جێکردنی یاساکه‌و بەمەبەستی زۆرکردنی موچه‌ی خانه‌نشینان خه‌رج ده‌کرێت".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه‌یاسای چاکسازی په‌سه‌ندکردو هه‌ریه‌ک له‌فراکسیۆنه‌کانی نه‌وه‌ی نوێ و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار بایکۆتی ده‌نگدان به‌یاساکه‌یان کرد.جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، "گره‌نتیمان له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتوه له‌حکومه‌ت که ئه‌و پاره‌یه به‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاکان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت، بۆ زیادکردنی موچه‌ی ئه‌و که‌سانه خه‌رج بکرێت که موچه‌کانیان که‌مه، به‌تایبه‌ت خانه‌نشینان".سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی پشتیوانی خۆشی بۆ ته‌واوی یاسای چاکسازی راگه‌یاندو وتی:" به‌گشتی پرۆژه‌که باشه، هه‌نگاوی یه‌که‌میشه‌و هه‌نگاوی دیکه‌ی به‌دوادێت، جگه له‌وه‌ش نیگه‌رانیه‌کانی زیندانیانی سیاسی له‌ناو یاساکه‌دا چاره‌سه‌رکراوت".جه‌ختیشیکرده‌وه، هه‌نگاوی دیکه‌ش به‌دوادێت، بۆئه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان جێبه‌جێبکرێت.