گۆڕان: هیچ که‌س مافی ئەوەی نیە یاسای چاکسازی چەواشە بکات
بەرپرسیی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی هه ریمی کوردستانی ئیراق رایگه‌یاند، به‌شێک له داخوازیەکانمان بەئاراستەی پرۆژه‌یاسای چاکسازی په‌سه‌ندکراون و خۆشمان به‌خاوه‌نی ئه‌و یاسایه ده‌زانین و له‌که‌سیش قبوڵ ناکه‌ین چەواشەی بکات و به‌لاڕێی دا ببات".
له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، "به‌هه‌مولایه‌کمانه‌وه‌و له‌دوای په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌یاسای چاکسازی کار بۆ یاسایه‌کی خانه‌نشینی یه‌کگرتو ده‌که‌ین".
وتیشی:" به‌پێی یاسای چاکسازی سه‌رجه‌م پاشه‌که‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خرێته سه‌ر ژماره‌یه‌کی بانکی و له‌رێگه‌ی رێنماییه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانبه‌ران له‌شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتکردن به‌پاره‌کانیان ئاگادارده‌کاته‌وه، له‌و پارانه‌شی له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێکردنی یاسا چاکسازیه‌که ده‌مێنێته‌وه، موچه‌ی خانه‌نشینانی پێ زیاد ده‌کرێت".
وتیشی:"هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌ی چاکسازی بچوک بکه‌نه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌مو خاڵه گرنگه‌کانیان له‌خانه‌نشینی پله باڵا‌و په‌رله‌مانتاران کورتکردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که چه‌ندین خاڵی گرنگی په‌یوه‌ست به‌چاکسازی تێدایه".
جه‌ختیشیکرده‌وه، به‌په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌یاسای چاکسازی، چیتر هیچ که‌سێک به‌ناشه‌رعی دو موچه‌ی نابێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه‌یاسای چاکسازی په‌سه‌ندکردو هه‌ریه‌ک له‌فراکسیۆنه‌کانی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو،نه‌وه‌ی نوێ بایکۆتی دانیشتنه‌که‌یان کرد.