له‌هه‌ولێر 7 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێى له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند که چواریان نیشانه‌ى نه‌خۆشیی دیکه‌یان ھه‌یه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 24ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، حه‌فت تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى ھه‌ولێر ده‌ستنیشانکران".
هه‌روه‌ها باسى ته‌مه‌نى تووشبووه‌کانى کردووه که سێ ئافره‌تی ته‌مه‌ن 69 و 59 و 57 ساڵ و دوو پیاوی ته‌مه‌ن 69 و 29 ساڵ و دوو منداڵی ته‌مه‌ن 9 و 5 ساڵانن".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که سێ تووشبوویان به‌رکه‌وته و خانه‌واده‌ى تووشبووه‌که‌ى دوێنێى شارى هه‌ولێرن و چواریان نیشانه‌ى نه‌خۆشیان دیکه‌یان ھه‌یه، دانیشتووى ناحیه‌ى عه‌نکاوه و گه‌ڕه‌که‌کانى سه‌فین و گوڵانن له شارى هه‌ولێر.