May 26, 2020 01:48 Asia/Tehran
  • پرسەنامەی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی  کوردستانی عێراق بۆ کۆچی دوایی مامۆستا خوڕڕەم دڵ

«سه‌لاحه‌دین موحەممەد به‌هائه‌دین» : ئەم کەسایەتیە مەزنە تەمەنێکی درێژی لە خزمەتی قورئان و تەفسیر و رۆشنبیریی ئیسلامیی لاوانی گەلەکەیدا بردەسەر.

لەپاش  کۆچی دوایی زانای ناوداری کوردستانی ئێران مامۆستا دکتۆر موسته‌فا خوڕه‌مدڵ ، پرسه‌نا‌مەیەکی ئاراسته‌ی بنەماڵەی  ئەو خوالێخۆشبووە کرد.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەی دا ڕایگەیاندووە: کۆچی سەربەرزانەی ئەم کەسایەتیە مەزنە کە تەمەنێکی درێژی لە خزمەتی قورئان و تەفسیر و رۆشنبیریی ئیسلامی لاوانی گەلەکەیدا بردەسەر، کەلێنیکی گەورەیە لە مەیدانی رابوونی ئیسلامیی کوردستان و کتێبخانەی ئیسلامیی ئێراندا.

«سه‌لاحه‌دین موحەممەد به‌هائه‌دین» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، داواکارین کەخودای باڵا دەست پلەی باڵای بەهەشت بکاتە جێگای و پاداشتی زەحمەت وکۆششە زانستی وئاشتیانەکەی بداتەوە، بەو هیوایەی ئازیزان و شاگردەکانی بتوانن بەردەوام بن لەخزمەتی گەلەکەیاندا بەو رێبازەی کە خوالێخۆشبوو تەمەنی لەسەر دانا.

دوکتۆر موستەفا خوڕەم‌دڵ ئیسلامناس، توێژەر، ڕاڤیاری قورئان و مامۆستای ناسراوەی کورد و لە بنیاتنەرانی زانکۆی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

موستەفا خوڕەم دڵ ساڵی ١٣١٥ لە گوندی دێبوکریی سەر بە شاری مەهەباد لە دایکبووە و لەو مامۆستایە نزیکەی ١٠٠ هەزار لاپەڕە نووسراوە و وەرگێڕانی گرینگ لە بوارەکانی فێقە، فەلسەفە، کەلام و ڕاڤە بەجێ ماوە.

سەرپەیڤ