ھێرشی دووبارەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی په‌که‌که له گوندى سه‌فره‌ى قه‌زای ماوه‌تی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه کرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج چه‌کدارى په‌که‌که گیانیان له‌ده‌ست دا و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که و مالێک زیانیان به‌ر که‌وت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، کاتژمێر یانزەو چل خوله‌کی شه‌وی رابردو فڕۆکه‌یه‌کی شەڕکەری تورکیا له گوندی سه‌فره بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی په‌که‌که‌ی کرد و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینی کوژران.
لەو ڕووداوەدا مووشهکێکىش به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کى گوندى سه‌فره که‌وتووه‌و زیانی پێ گەیاندووە. ھەروە به‌هۆى بۆردوومانه‌که‌وه زیانى داریی زۆر به‌ر چه‌ند ماڵێکى گونده‌که‌ش که‌وتووه .
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕوونکردنەوەیەک دا رایگەیاند: ھێرشەکە لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی وردی دەزگای میت و هەواڵگریی تورکیا و بەهاوکاریی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئەنجام دراوە.
لەماوەی رابردووش‌دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لەشاخی گۆیژەی شاری سلێمانی دوو گەریلای پەکەکەیان کردە ئامانج و کوشتنیان.