پەرلەمانتارێکی ھەریمی کوردستان ڕوو لە حکومەتی ھەرێم: ئێوە لە تەقینەوەی ناڕەزایەتیەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕوو لە دەستەڵتدارانی ھەرێم ڕایگەیاندووە: دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی کۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بکەن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەکان دەترسن و کەچی بە کۆرۆنا دەریدەبڕن.
بە پێی ھەواڵی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، له سۆران عومهر ئهندامی پهرلهمانی ھەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا له فهیسبووک ڕوو لە دەستەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: حوکمڕانیە موفلیسکراوەکەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵک، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن، دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی کۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بکەن، خەڵک بکەنەوە ماڵەکانیان نەکا خۆپیشاندان سەقامی پایتەخت تێک بدا.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیکردنەو دەبێ تێکدرێ.
ئهم پەرلەمانتارە کوردە وتووشیەتی: مەترسیەک لەسەر ژیانی خەڵک و داھاتوویان ھەبێ ئێوەو حوکمڕانیە شکست خواردوەکەتانە، برسیکردن و موچەبڕین ژیانی خەڵکی خستۆتە مەترسی!، ئێوە کەی ئاگاتان لەژیانی خەڵکە ھەتا لەپەرۆشی مەترسیەکانی سەر ژیانیان بن.