بۆ پیرۆزبایی ، شاندێکی پارتیی سەردانی یەکیەتی کرد
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری، سەردانی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد بهمهبهستی پیرۆزبایی کردن لهو حزبه بهبۆنهی ساڵیادی 45 ساڵهی دامهزراندنیهوه.
عەلی حوسێن، لە بارەی سەردانەکەوه به میدیاکانی نزیک له پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاندووه: "له سهردانهکهماندا پەیامی پیرۆزبایی و برایەتی و تەباییمان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی دایە برادهرانی مەڵبەندی سێی یهکێتی لە هەولێر".
راشیگەیاند، باسی دۆخی ئێستا و هەماهەنگییەکانیان کردووە.
لای خۆیەوە، رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگهیاند: قۆناغی داهاتوو سەخت دەبێت و دەبێت هەموو پێکەوە رووبەڕووی قەیرانەکان ببنەوە و چاکسازیی ئەنجام بدرێت.
ئامادهکارییهکان بۆ کۆبوونهوهی نێوان یهکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بهردهوامه، که له دوای کۆنگرهی ئهو حزبهوه هیچ کۆبوونهوهیهکیان ئهنجام نهداوه و تا رادهیهکیش نێوانیان گرژی تێکهوتووه.
لە 1ی حوزەیرانی ساڵی 1975 لە سووریا، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە لایەن کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و چەند کەسی دیکەوە دامەزرا و ئێستا یەکێکە لە پارتە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان.