داکەوتنی یەک لە دوای یەکی فڕۆکە شۆڤارییەکانی تورکیا
دوانیوەرووی ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕۆکەیەکی هەواڵگریی سوپای تورکیا لە گوندی «کەرپتێ»ی سەر بە ناحیەی «باتیفا» کەوتە خوارەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژێک بەرلەوەش لە گوندی «هرکوندێ» فڕۆکەیەکی دیکە داکەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،پێشتر زێره‌ڤان مو‌سا، بەڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی «ده‌رکار» رایگەیاندبوو، فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وان ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە ٣٠ی حوزەیران، له گوندی «دێرێ»ی سه‌ر به ناحیه‌ی «ده‌رکار»، که بۆ کاری چاودێریی سه‌ربازی به‌کاردێت که‌وتووەته خواره‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان ، شه‌ڕو پێکدادان له ناوچه‌ی «حه‌فتا‌نین»ی سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له نێوان سوپای تورکیا‌و ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌رده‌وامه.
هاوکات به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشەممەش کاتژمێر سێ بۆ چوار و نیوی به‌یانی، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا سنووری ئەو ناوچانەیان به چڕی بۆردومان کرد.