رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لە بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنادا داکۆکی لە ھەرێمی کوردستان دەکات
رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند، حەوتە‌ی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکاری ته‌ندروستی دەگەیەنێتە هه‌رێمی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی «WHO»، به‌وردی نه‌خۆشیی کۆرۆنا و ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
هه‌ر به پێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیار وایە حەوتە‌ی داهاتوو رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم هاوکاریی ته‌ندروستی بگە‌یه‌نێته هه‌رێمی کوردستان.
لە وتووێژەکەدا وە‌زیری ته‌ندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسبێژی، داوای گه‌یاندنی هاوکارییه‌کانی ڕێکخراوی «WHO» بۆ ھەرێمی کرد.
وەک باسی دەکرێت:هاوکارییه‌کانی رێکخراوەی ته‌ندروستی جیهانی داگری که‌لوپه‌لی خۆپارێزی و ده‌مامک و ده‌ستکێشەو بڕیاره حەوتە‌ی داهاتوو ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکرێت.