ته‌مووز 04, 2020 15:33 Asia/Tehran
  • تۆپخانەکانی تورکیا دوو ناوچەیان لە سنوری زاخۆ تۆپباران کرد

بەدرێژایی شەوی رابردوو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چیای خامتیر و شاقوڵی لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەربە قەزای زاخۆیان تۆباران کرد.

 

زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە میدیای وێستگە نیوزی راگەیاند: کاتژمێر دوو و چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 4ی ته‌مموز، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چیای خامتیر و شاقوڵی-یان لە سنووری ناحیەی دەرکار تۆپباران کرد.

وتیشی: "دوێنێش لە سێ کاتی جیاواز چیای شاقوڵیان تۆپبارانکرد".

ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان لە حەفتەنین لە سنوری قەزای زاخۆ پێی نایە رۆژی 19ـم لەبەر مەترسی بۆردومانی بەردەوام چەند گوندێک لەو دەڤەرە چوڵکراون.