شاندێکی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
بڕیاره شاندێکی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بە مەبەستی تاوتوێ کردنی میکانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کێشەلەسەرەکان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، شانده‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه یان حەوتەی داهاتوو سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کێشە لەسەرەکان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌کات.
له‌ماوەی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ نێو ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق له‌سه‌ر سێ خاڵ ڕێککه‌وتن کە گرنگترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه کێشە لە سەرەکان بوو.
له‌دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ پێشمه‌رگه له‌ته‌واوی ناوچه کێشە لەسەرەکان کشایه‌وه و لەئێستاش دا هه‌رێم و به‌غدا ده‌یانه‌وێت دۆخه‌که بۆ پێش ساڵی ٢٠١٤ بگه‌ڕێننه‌وه.