ته‌مووز 12, 2020 23:20 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند،"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 14 هاوڵاتی توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 254 توشبوی نوێش تۆمارکراوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 52 هاوڵاتی دیکە کەرەنتین کراون، بەوەش ژمارەی کەرەنتینکراوان گەیشتوەتە 1696 کەس.

ئاماژەی بەوەشکردوە،" لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 2298 پشکنین ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 254 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوە کە (141)کەس بوە و 85  کەسیش  لە هەولێرو 10 هاوڵاتی لە دهۆک و 18 توشبووش لە هەڵەبجە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشیخستوەتەرو کە 84 هاوڵاتی دیکە چاکبونەتەوە و 14 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە کە 9 کەسیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بون و پێنجەکەی دیکەش لە هەولێر بووە.

لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان 9455 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 3378 کەس چاکبونەتەوە و 326 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.