شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانى هەرێمی کوردستان دەکات
تهمووز 13, 2020 14:20 Asia/Tehran
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی هەرێم بکەن کە بەمەبەستی ئەنجامدانی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک لەناوچە جێناکۆکەکان.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، شاندەکەی وەزارەتی بەرگری به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له ناوچه جێناکۆکه‌کان و دانانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی، هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌فدەکە دەچێتە هەرێم.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش داوە، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی وەزارەتی بەرگری بۆ هه‌رێم ڕێککه‌وتنه له‌سه‌ر میکانیزمی دووباره بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناکۆکه‌کان.
پێشتر حه‌وت لیژنه‌ی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وەزارەتی به‌رگریی عێراق پێکهێنرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
هاوکات پێنج لیژنه‌ی ناوچەیش له دیاله و که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌ولێر و مووسڵ پێکهێنراون.