ته‌مووز 14, 2020 07:59 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان تەواوکەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکووری سووریایە و بەردەوامی دەکەن

رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت، لەبەر ئەوەی کەبە تەواوکەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکووری سووریای دەزانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شارپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا لەوەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا ئەوروپا و ئەمەریکا هەوڵ دەدەن وێنەیەکی پێچەوانە لەبارەی پرۆسە سەربازییەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیا لە عێراق درووست بکەن وتی: بەدڵنیاییەوە تیرۆر لە چارەنووسی ئەم ناوچەیە ڕیشەکێش دەکەین، لەمساڵانەی دواییدا هەنگاوی گرنگمان بەو ئاراستەیە ھەڵگرتووە، بۆ ئەوەش لەڕێگای ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی ئەنجاممان داون توانیومانە کۆتایی بەو راڕەوە تیرۆریستییە بهێنین، کە خەریک بوو لە باکووری سوریا دروست دەبوو.

ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەشی کردکە سوپای تورکیا توانیویەتی لەسوریا هەشت هەزار و دووسەد کیلۆمەتری چوارگۆشە لەژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و یەکینەکانی پاراستنی گەل " YPG" دەربهێنێت .

بەقسەی ئەردۆغان سوپای تورکیا پرۆسەی سەربازیی سەرکەوتووی لەهەرێمی کوردستان دژ بە پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامداوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی ئەمدواییەی سوپای وڵاتەکەی تەواوکەری پرۆسە سەربازییەکانی رابردووە دژ بەهێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ئەو وڵاتە.