تشرینی دووه‌م 04, 2020 18:17 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی سێ ئەفسەری پێشمەرگە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی پەکەکە

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبایەکی چێندراو لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە پارێزگای دھۆک، سێ ئەفسەری ھێزی پێشمەرگە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سەرھەنگ «بابەکر فەقێ ئەحمەد» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ھێزەکانی پەکەکە ھەستاون بە دانانی بۆمبایەک لە ناوچەی «چەمانکێ»ی سەربە پارێزگای ھەولێری ھەرێمی کوردستان کە  لە ئەنجادا بە ڕووی ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان وتویەتی: دوابەدوای ئەو تەقینەوەیە سێ ئەفسەری پێشمەرگە بریندار بوونە.

ھەروەھا وتووشیەتی کە پێکدادانی ڕاستەوخۆی لە نێوان چەمدارانی پەکەکە و ھێزی پێشمەرگە ڕووی نەداوە، بەڵام چەکدارانی پەکەکە لە دوورەوە تەقەیان لە پێشمەرگە کردووە.

پێشتر کەناڵی تەلەفزیۆنیی کوردستان ٢٤ وای بڵاو کردەوە کە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی نوامبەر تەقینەوەی بۆمبایەکی چێندراو لە لایەن پەکەکەوە لە ناوچەی «چەمانکێ»ی سەربە ئامێدی ھەڵکەوتوو لە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان کوژراوێک و کۆمەڵێک برینداری لە نێو ھێزی پێشمەرگەدا لێ کەوتووەتەوە کە بە زۆری سەربە پارتی دیموکراتن.

سەرپەیڤ