تشرینی دووه‌م 28, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • داگرتنی ئاڵای میلیشیاکان لە سەر بینا حکوومەتیەکانی شنگاڵ

پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق دوای سەقامگرتن لە شنگال و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی شنگال ئاڵای گرووپە میلیشیاکانی لە بینا حکوومەتیەکانی ئەو ناوچەیە هێنایە خوارەوە .

 

وتەبێژی پۆلیسی فیدڕالی عێراق ڕایگەیاند ئەو هێزانە ، ئاڵای گرووپە میلیشیاکانیان  لەسەر بینا حکوومیەکانی شنگال هێناوەتە خوارەوە و لە باتی ئەوە ئاڵای ئێراقیان هەڵداوە .

ئەو کارە دوای  جێگیر بوونی  هێزەکانی   پۆلیسی فێدڕال لە ناوچەکە و لە چوارچێوەی  جێبە جێ کردنی  ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال کە لە نێوان هەوڵێرو بەغدا واژو کراوە ئەنجام دەدرێت .

ئەە دواییانە ڕێکەوتنێک لە نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوئاسایی کردنەوە  دۆخی شەنگال واژو کراوە .

ئەو ڕێککەوتنە ڕووبەڕوو بووەتەوە  لە گەڵ  لاگریی   ژمارێک لە ڕەوتە ئێراقیەکان و لە هەمان حاڵیشدا  نەیاریەتی  هەندێکیان . نوێنەری  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە عێراقیش لەو ڕێککەوتنە  پشتگری کردووە.

سەرپەیڤ