کانونی دوھەم 17, 2021 16:47 Asia/Tehran
  • له‌ هه‌رێم سێ که‌سی دیکه‌ به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی ‌هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 24 کاتژمێری‌ رابردوودا 110 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا تۆمارکراون، سێ که‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ‌‌17ی کانونی یەکەمی2021، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ئاماری‌ 24 کاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ کۆرۆنای‌ بڵاوکرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌که‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 110 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا تۆمارکراوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ توشبووان گه‌یشته‌  105 هه‌زار و 74 که‌س.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌که‌، سێ که‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بەمەش کۆی‌ گشتی‌ گیان له‌ ده‌ستدانیش گه‌یشته‌ سێ هه‌زار و 439 که‌س.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌ ئاماره‌که‌دا ئاشکراشیکردووه‌، 971 که‌س چاکبونه‌وه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ چاکبوونه‌وه‌  86 هه‌زار و 785 که‌سی‌ تێپه‌ڕاندووە.

سەرپەیڤ