«مەسرور بارزانی» ئامادە بوونی حکومەتەکەی بۆ ھاوکاریکردنی بەغدا ڕاگەیاند
«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپاش کارەساتی تەقاندنەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی پێتەختی عێراق ، ئامادە بوونی حکومەتەکەی بۆ یارمەتی دان و ھاوکاری کردنی دەوڵەتی بەغدا لە ئاراستەی سوک کردنی ئەو بارە قورسەی کەوتووەتە سەر شانی دەوڵەتی ناوەندی، ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مه‌سروور بارزانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستان، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی پێنج شەممەی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئاماده بوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ هاوکاری لەگەڵ به‌غدا راگه‌یاند.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستان له تویتێکدا ڕایگەیاند: به‌داخه‌وه هه‌واڵی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی به‌غدام بیست و هاوخه‌مم له‌گه‌ڵ که‌س وکاری قوربانیان له‌م کاته سه‌خته‌دا.
«مەسرور بارزانی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،لە ئێستا دا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌ر هاوکارییه‌ک که پێویست بێت.
ھەر لەم پەیوەندییەدا وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی «مه‌سرور بارزانی» نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راسپێردراون بۆن پێشوازی کردن و وەرگرتنی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌کانی بەغدا.
«سامان به‌رزنجی» وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووتەەوە کە، لە سەر ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ «حه‌سه‌ن ته‌میمی» وه‌زیری ته‌ندروستیی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ئه‌نجام داوه و ئاگاداری کردووەتەوە کە له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی «مەسرور بارزانی» ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هاوکارییه‌کی پێویست و سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌کان ئاماده‌ن بۆ پێشوازیکردنی برینداران و چاره‌سه‌رکردنیان.