حوزه‌یران 23, 2022 15:39 Asia/Tehran
  • شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش گەیشتە بەغدا

شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ، بۆ تاوتوێکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق و پرسی پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش گەیشتە بەغدا.

 ستار چاوشین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند "شاندەکە لەم سەردانەدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکان و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق کۆ دەبێتەوە".

  ناوبراو وتیشى گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش و دابین کردنی لایەنی لۆجستی و کێشەی قوتابیانی کۆلێژەکانی سەربازیی.

سەرپەیڤ