ئاب 05, 2022 14:13 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی پێنج تیرۆریستی داعش لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ٥ تیرۆریستی تەکفیریی داعشیی کرد لە پارێزگای سلێمانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراقی «واع»، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی  سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:ھێزەکانی ھەواڵگری و ئاسایشت لە پارێزگای سلێمانی ٥ تیرۆریستیان لەم پارێزگایەدا ناس کردووەو گرتوونیان.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەم تیرۆریستانە بە تۆمەتی پەیوەست بە ماددەی چواری یاسای دژەتیرۆر قۆڵبەست کراون و ڕادەستی دادگەی لێپێچینەوەی نەینەوا کراون.

پێشتر کەرتی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی کوژرانی ھەشت تیرۆریستی کرد بوو لە بوردومانی ئاسمانیی مۆڵەگەکانیان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای نەینەوا. 

سەرپەیڤ