ئادار 17, 2023 19:06 Asia/Tehran
  • جەعفەر ئیمینکی: پارتی و یەکێتی هیچ کێشەیەکیان پێکەوە نییەو کێشەکان حکومەتین

«جەعفەر ئێمینکی» بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی ڕایگەیاند کە پارتی و یەکێتی نیشتمانی هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ یەکتردا نییە و ئەوەی هەیە زیاتر کێشەی حکومەتە.

جەعفەر ئیمینکی ڕایگەیاند: ئەو کێشانەی کە هەن پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیەوە نییە، بەڵکو پەیوەندییان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هەیە، یەکێک لە کێشەکانیش پرسی ئاسایشە، جا ئەمەش نە کێشەی یەکێتی نیشتمانییە و نەکێشەی پارتی دیموکرات، بەڵکو پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەروەها وتی: چەند کۆبوونەوەیەک لە نێوان یەکێتی نیشتمانی و حزبەکەیاندا ئەنجام دراوە و وەک دوو لایەن هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ یەکتر نەبووە.

هەروەها ئەگەر بمانەوێت باسی ھاوبەشی بکەین، نوێنەرانیی پارتی و یەکێتی  پێشتر لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوە ڕێککەوتوون. یەکێتی نیشتمانی گەڵاڵەیەکی سەبارەت بە چاکسازیی حکومەت پێشکەش کردووە، ئێمەش گەڵاڵەی خۆمانمان هەبوو، بڕیار بوو هەردوو ڤێرژنەکە لە یەک پاکێجدا کورت بکرێنەوە.

ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی هەردوولاش گوتی: دۆخەکە هێور بووەتەوە و بەرەو باشتربوون دەڕوات، هەر بۆیە بڕیارە لەم مانگەدا پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، و زۆرێک لە پرسەکانی داهاتوو یەکلا بکەنەوە.

سەرپەیڤ