بینرانی دیاردەی خۆرگیران لە ئێران
حوزهیران 21, 2020 14:03 Asia/Tehran
ئەمڕۆ لە ئێران و چەندین وڵاتی دیکە دیاردەی خۆرگیران بینرا .ئەمڕۆ لە کاژێر 09:04 ی بەیانی بە کاتی تاران تا کاژێر 11:37 خۆرگیرانی نیوەچڵ لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بینرا.
ئەم خۆرگیرانە لە ناوەندی ئەفریقاوە دەسپێبوو و بە تێپەڕین لە ئاسمانی وڵاتانی یەمەن ، عوممان و ئێران ، بەرەو پاکستان و هیندستان و چین و پاناوی ئارام چوو .