تێکەڵاویی دەریاو دارستان لە سەیرانگەی «گیسوم»ی گێڵان
حوزهیران 30, 2020 00:34 Asia/Tehran
تەواوی ئەو دارستانانەی کە لە باکووری وڵاتی ئێراندا ھەن، لە داوێنی زنجیرەچیای ئەلبۆرزو بە دوور لە گوێئاوەکانی خەزەرن. بەس لە سێ یان چوار ناوچەی چکۆڵەدا دارستانێکتان بۆ دەدۆزرێتەوە کە گەییشتووەتە دەریا.
سەیرانگەی «گیسوم» لە پاڵ بەندەری تورکەمەن و دارستانی نووردا ھەڵکەوتووەو لە تەنیشتی دەریای خەزەردا بە سروشتێکی ھەرە جیاوازەوە خۆی دەرخستووە.
مەڵبەندی باکووری ئێران تژییە لە سەرنجگەی جوان و دڵڕفێن کە ھەر بینەرێک بەرەولای خۆی پەلکێش دەکات. دیمەن و سروشتێک کە بە درێژایی ساڵ گەلێک جار ڕێڤینگ و موسافیرەکان بەرەولای خۆی پەلکێش دەکات.
دارستانەکانی «گیسوم» بە پانتاییەکی نزیکەی ٨٠ دۆنم لە پارێزگای گێڵان دا ھەڵکەوتووە.
کۆمەڵێکی زۆر دارودەوەن و ڕووەکی جۆربەجۆر لەم ناوچە کەسکەدا ناس کراون.