نیسان 07, 2021 09:01 Asia/Tehran
  • «تاڤگەی کەیوان»ی گەچساران

لە ٢٥ کیلومەتریی باکووری ڕۆژئاوای گەچساران، مەڵبەندی جوانی «تاڤگەی کەیوان لیشتر» ھەڵکەوتووە کە خاوەنی سەیرترین تاڤگەی تاشەبەردینی دنیایە، تاڤگەیەکی قاڵدرمەیی کە دیمەنەکەی لە نەخش و نیگارە مێژووییەکان دەچێ.

«تاڤگەی کەیوان لیشتر» سروشتێکی دڵڕفێن و دەست لێ نەدراوی ھەیە کە لە شوێنی بە یەکدا ھەڵتەقینی دوو ڕووبار یان دۆڵ کە لە زاراوەی خۆجێیی دا «دەرە تەنگ دەرک»و «دەرە سوێر»ی پێ دەگوترێ، بەدی ھاتووە. ئاو لە ئاراستەیەکی قاڵدرمەیی بە پێکھێنانی حەوت تاڤگەی چکۆلە ڕەوانەو سروشتی کەسکی گردوپەڕی، دیمەنێکی زاخاودەری چاوو مێشکی بەدی ھێناوە.

سەرپەیڤ