بیروڕاگۆڕینەوەی تەلەفوونی عەراقچی لەگەڵ هاوتایانی ڕووسی و میسری خۆی سەبارەت بە دانوستانی ناڤۆكی
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتایانی ڕووسی و میسری خۆی سەبارەت بە دوایین ڕووداوەكانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ناڤۆكی لە گەڵ ئەمریكا بیروڕایان گۆڕییەوە .
سێرگێیی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێكی تەلەفوونیدا لە گەڵ عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لاگری موسكۆ لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریكا بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگاچارەسەری سیاسی و دیپلوماتیكی دادگەرانەی وێڕای ڕێز گرتن لە مافی ڕەوای ئێران بە پێی بنەمای پەیمانی قەدەغەی چەكی ناڤۆكی ڕاگەیاند .
سەید عەباسی عەراقچی هەروەها لە وتووێژی تەلەفونی خۆیدا لە گەڵ بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و هەروەها ڕووداوەكانی هاوپەیوەند بە وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریكا بیروڕایان گۆڕییەوە و وەزیری دەرەوەی میسریش پێشوازی كرد لە درێژەی پڕۆسەی دیپلوماتیك بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی وتووێژی ناڤۆكی .